٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نووسینگەی مالیكی: دابەشبوونی عێراق زیان بەخەڵكەكەی دەگەێنێ

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – تایبەت بە kdp.info/ حكوومەتی عێراق پێوایە دابەشبوونی عێراق بە زیان بۆ خەڵكەكەی دەگەرێتەوە و زۆرینەی عێراقییەكانیش لەگەڵ بیرۆكەی دابەشبوون نین، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: خەڵكانێك كە خزمەتی بەرژەوەندی بێگانە دەكەن، بیرۆكەی دابەشبوونی خاكی عێراق دەخەنەروو و فیتنەی تائیفی و مەزهەبی لەنێو پێكهاتەكان دروست دەكەن، بەیاننامەكە تێدا ئەوەشی راگەیاندووە: ئاستی هۆشیاری تاكی عێراقی و پیاوانی ئاینی ئەمانە هەمووی رێگرن، لە جێبەجێكردنی ئەو پیلانەی كە لەلایەن دوژمنانی عێراقەوە هاوردە دەكرێن، لە بایاننامەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا، ئاماژە بەوەشدراوە كە بیرۆكەی دابەشبوونی عێراق زیانی بۆ خەڵك و ئایندەی عێراق دەبێت، بۆیە دڵنیان كە لە هەر كاتێكدا، ئەگەر ئەو پرسە بە فەرمیی بخرێتەروو، لەلایەن زۆرینەی خەڵكی عێراقەوە بە پیشتگیری پیاوانی ئاینی رەتدەكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار