موسڵ مانگرتنی مه‌ده‌نی به‌داخستنی دوكان و بازاڕه‌كان ده‌ستی پێكرد

تایبه‌ت به kdp.info/ ئه‌مرۆله شاری موسڵ مانگرتنی مه‌ده‌نی به‌داخستنی دوكان و بازاڕه‌كان ده‌ستیپێكرد وه‌ك قۆناغێكی نوێی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره دژ به‌حكوومه‌تی مالیكی.
قاسم ساڵح سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا مه‌ترسیئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كان له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كیموسڵه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر شه‌قام و ببێته هۆی په‌ك كه‌وتنی ژیانیئاساییهاووڵاتیان.
لە خۆپیشاندانەكانی دوێنی شاری موسڵدا، گەنجێكی ئەو شارەئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بەڵام هەر زوو خۆپیشاندەرانی نزیك گەنجەكە،ئاگرەكەیان لە جەستەی گەنجەكە كوژاندەوە.
دواتر پۆلیسی شاری موسڵ رایگەیاند: گەنجەكە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و بەشێك لە دەست و دەموچاوی سووتاوە، سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆش ئه‌و گه‌نجه گیانی له ده‌ستدا.
رێكخەریخۆپیشاندەرەكانی شاری موسڵ، غانم ئەلعوبێدی، گوتی: ئێمە نامانەوێت خەڵكخۆی هەڵبواسێت و خۆی بسووتێنێت، بەڵام ئەو كەسانە بێ ئومێدبوون وگەیشتوونەتە قۆناغی خۆسووتاندن.




