رهنگە سبەی نێچیرڤان بارزانی وبەرھەم ساڵح سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی بکەن

تایبهت به kdp.info/ ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی دەڵێت: چاوەڕوان دەکرێ سبەی نێچیرڤان بارزانی وبەرھەم ساڵح سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی بکەن و گفتوگۆ لەبارەی ئەو پێشنیارانە بکەن کە ھەرسێ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن پێشکەشی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی مەولود باوە موراد لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: رەنگە سبەی نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی بکەن بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دانانی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی ئەو بابەتانەی ھەرسێ سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن پێشکەشی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
سەبارەت بەو خاڵانەی ئۆپۆزسیۆن پێشکەشی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان کردووە مهولود باوەموراد گوتی: پرسی دەستور و ھەڵبژاردنەکان و ئەو یاسایانەی رەھەندی نیشتیمانی ھەیە و دانانی ستراتیژێکی نەتەوەیی ھەمەلایەنە بۆ مامەڵە کردنی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەموو پرسێک گرنگترین ئەوخاڵانەن کە ئۆپۆزسیۆن پێشکەشی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیان کردووە.
باوەموراد رونیشیکردهوە، جارێ سەرهتایە ناتوانین بڕیاربدەین ئایە ئەم ھەوڵانە سەرکەتوودەبن یاخود نا، بەڵام گەر ئیرادەیهکی بەھێز ھەبێت و بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیرێن بێگومان سەرکەوتودەبن.
بڵند ئیبراھیم




