٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ماوەیەكی نزیكدا دیاری هاوسەرگیری بەسەر 652 كوڕو كچی ئەنفالكراوەكانی سنووری سۆران‌ و بارزان دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 تایبه‌ت به‌ kdp.info/ بەڕێوەبەریشەهیدان‌ و ئەنفالكراوەكانی سۆران، روونیكردەوە لە پێناو زیاتر خزمەتكردنبە كوڕو كچانی ئەنفالكراونی سنوورەكەمان، رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنیوەزیرانمان وەرگرتووە، بە خەرجكردنی دیاری هاوسەرگیری، بەسەر 652 كوڕو كچی ئەنفالكراوەكانی سنووری سۆران‌و بارزان.
ئەشقی مەلا راگەیاند: كچ‌ و كوڕانی ئەنفالكراوان، كە بەر لە ساڵی 2008 لە وەرگرتنی دیاری هاوسەرگیری بێبەش كرابوون، هەریەكەو بڕی 1 ملیۆن دینار وەك دیاری هاوسەرگیری بۆ خەرج دەكرێت، بۆ ئەم مەبەستە رێكارە یاساییەكان كۆتایی هاتوون‌ و رەزامەندی وەزارەتی دارییشمان وەرگرتووە، فەرمانی خەرجكردنی لەبەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سۆرانەو لە ماوەیەكی نزیكدا بەسەریان دابەشدەكرێت.

بەڕێوەبەری شەهیدان‌و ئەنفالكراوەكانی سۆران، گوتیشی: هۆكاری سوودمەند نەبوونی ئەو 652 كچ‌ و كوڕەی ئەنفالكراوەكانی سنوورەكەیان، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە بەر لە ساڵی 2008 مووچەی خێزانەكانیان لەسەر میلاكی خانەنشینان بووەو دوای ئەم رێكەوتەخراوەتە سەر میلاكی وەزارەتی كاروباری شەهیدان.

هەواڵی پەیوەندیدار