٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

%19ی خەڵك لە باكووری كوردستان داوای سەربەخۆیی دەكەن

سەرچاوە: Rudaw

بەپێی راپرسییەك كە لە 11 شاری باكووری كوردستان كراوە، تەنیا 19%ی خەڵك داوای سەربەخۆیی باكووری كوردستان دەكەن و 41% یش داوای ئۆتۆنۆمی دیموكراتی دەكەن.

ئەو راپرسییە كە لەلایەن كۆمپانیای SAMER كراوە و وەك لە ئەنجامەكانییەوە دەردەكەوێ، بەگشتی 19%ی بەشداربووان داوای سەربەخۆیی دەكەن و 41%یش داوای ئۆتۆنۆمی دیموكراتی، هەروەها 12% داوای فیدراڵی و 9%یش داوای بەهێزكردنی دەسەڵاتی ویلایەتەكان دەكەن. جێی سەرنجە كە 20%ی لایەنگرانی پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDP داوای سەربەخۆییان كردووە، كەچی 15%ی لایەنگرانی AKPی دەسەڵاتداری توركیاش لە باكووری كوردستان، دەنگیان بۆ سەربەخۆیی داوە لەو راپرسییەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار