٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەرخی نەجمەدین ئاڵتی برماغ: ئێمەی توركمان وەك باوكێك سەیری بارزانی دەكەین

سەرچاوە: KDP.info


تایبه‌ت به‌ kdp.info/ سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی دیموكراتی توركمان ئەوە دەخاتەڕوو هیچ كەس بۆی نیە بەناوی تەواوی گەلی توركمانەوە لە عێراق هەڵوێست وەربگرێت، ئەوەش دەخاتەڕوو ئەو مافەی لە هەرێمی كوردستان بۆ گەلی توركمان دەستەبەر كراوە لە هیچ ناوچەیەكی عێراق بەدی نەكراوە.
كەرخی نەجمەدین ئاڵتی برماغ سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی دیموكراتی توركمان لە هەرێمی كوردستان دەربارەی ئەولێدوانانەی هەندێك لایەن بەناوی توركمانەوە لە عێراق دەدرێت، دژی هەرێمی كوردستان، بۆ kdp.info گوتی " ئەو لایەن و پارتە سیاسیانەی لە كوردستان بەشداریمان كردووە لە پەرلەمان و حكوومەت ناتوانین بڵێین دەربڕی تەواوی گەلی توركمانین و تائێستاش ئەو ماف و دەسكەوتانەی لە هەرێمی كوردستان بۆ گەلی توركمان بەدەست هاتوون لە درێژایی مێژوو بەدەست نەهاتوون، هەرچەندە زۆر مافیش ماوە دەبێت هەوڵی بۆبدرێت بۆ ئەوەی بە دەست بێت، گوتی " لایەنی دووەم ئەو حزب و لایەنە سیاسیانەی توركمانە لە بەشە عێراقیەكە بەشداری دەكەن، بە شێوەی حزب  لایەنەكان تائێستا بۆچوونێكی یەكگرتوو توركمان لە عێراق بەرچاو ناكرێت و ئەوانەش بەناوی توركمانەوە لە پەرلەمانی عیراقی بەشدارن دەربڕی بەشێكی كەمی توركمانن بۆیە قسە كردن لەلایەن هەر لایەنێكەوە بەناوی تەواوی گەلی توركمانەوە دەربڕی خۆیانن نەك گەلی توركمان ".
دەربارەی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە جێ‌ بەجێ‌ كردنی داواكاری گەلی توركمان گوتی " توركمان لە كوردستان بەشدارە لە دروست كردنی بڕیاری سیاسی هەرلە پەرلەمان و كابینەكانی حكوومەتەوە تەنانەت لە كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی كوردستان ئێمە بەشداری تەواوی ئەو كۆبوونەوە بووین و لە هەموو بۆچوونێكدا ڕامان وەریگراوە و خراوەتە واری جێ‌ بەجێ‌ كردنەوە".
گوتیشی "ئێمە وەك باوكێك سەیری بارزانی دەكەین، چونكە چۆن باوكێك سەرپەرشتی منداڵەكانی خۆ دەكات ئاواش لەلایەن جەنابی سەرۆك بارزانی سەرپەرشتی  كراوین و گوێمان لێدەگیرێت و بەسەرۆكی گەرو خۆشە ویستی خۆمان دەزانین هەر ئەو بووە لەپەرلەمان وتی " توركمان ژمارەیان چەند بێت نابێت پێیان بوترێت كەمینە" و توركمان لای جەنابی سەرۆك بارزانی جیاوازی نیە لەگەڵ نەتەوەكانی دیكە

هەواڵی پەیوەندیدار