٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆكایەتیی هەرێم: كۆبوونەوەى راوێژكاری لە نێوان هاوپەیمانیی كوردستان و تەباییی عێراقییە دەستی پێ كرد

سەرچاوە: AK News

ئەمڕۆ دووشەم سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان راى گەیاند، كۆبوونەوەیەكی راوێژكاری نێوان هاوپەیمانیی كوردستان و تەباییی عێراقییە بەبەشداریی سەرۆكى هەرێم و سەركردەكانى عێراقییە لە هەولێر ساز دەكرێ.

فوئاد حوسێن  رایگەیاند، هەریەك لە ئەیاد عەلاوى سەرۆكى لیستی عێراقییە، ئوسامە نوجێفی سەرۆكى ئەنجوومەنى نوێنەران و ساڵح موتڵەگ جێگری سەرۆك وەزیرانى عێراق و بەیاوەریی چەند ئەندامێكی ئەو تەباییە ئێوارەى دوێنێ گەیشتنە هەولێر.

سەرچاوەكە گوتى، شاندەكە بەمەبەستی سازكردنى كۆبووونەوەیەكی راوێژكاری لەگەڵ مەسعوود بارزانى سەرۆكى هەرێمی كوردستان گەیشتە هەولێر و بڕیارە ئەمڕۆ بەمەبەستی تاوتوێكردنى تەنگژەى وڵات و دەرنجامەكانى هەردوو كۆبوونەوەى هەولێر و نەجەف كۆببنەوە.

لەبارەى بەشداریكردنى هاوپەیمانیی نیشتمانى لە كۆبوونەوە چاوەڕوانەكەى هەولێر حوسێن گوتى، لایەنە پێوەندیدارەكانی كۆبوونەوەكە وەڵامێكی هاوپەیمانیی نیشتمانیان لەو بارەیەوە بەدەست گەیشتووە، بەڵام بەدوورى زانى ئەوان لە كۆبوونەوەى هەولێر بەشدار بن.

پتر گوتى، چاوەڕوان دەكرێ ئەمڕۆ شاندێكی رەوتى سەدر بگەنە هەولێر بۆ تاوتوێكردنى دوایین پەرەسەندنەكانى پرۆسەی سیاسیی عێراق.

رۆژی 19ی ئەم مانگە بەشدارانى كۆبوونەوەى نەجەف نامەیەكیان ئاراستەی هاوپەیمانیی نیشتمانی كرد بۆ ئەوەی لەبری مالیكی كەسێكی تر بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندید بكەن.

شەمووی رابردوو سەرجەم پێكهاتەكانی ناو فراكسیۆنی هاوپەیمانیی نیشتمانی بەمەبەستی تاوتوێكردنی نامەكەی بەشدارانی كۆبوونەوەكەی نەجەف لە ماڵی ئیبراهیم جەعفەری سەرۆكی فراكسیۆنەكە كۆبوونەوە و دوای كۆبوونەوەكە جەعفەری لە بەیاننامەكەیدا رای گەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا هاوپەیمانیی نیشتمانی خاڵەكانی كۆبوونەوەی هەولێر و نەجەفی بە گرینگ ناو برد بێ ئەوەی ئاماژە بە گۆڕینی مالیكی بە كاندیدی تر بكا.

هەواڵی پەیوەندیدار