٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە سبەی نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح سەردانی عەلی باپیر دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی ده‌ڵێت: بریارە سبەی ھەر یەکە لە نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح سەردانی عەلی باپیر بکەن.

محمد حەکیم و تەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: دوێنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کردووەو گوتویەتی ئێمە لە کۆبوونەوەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نشتیمانی کوردستان ھەر یەکە لە نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح دیاری کراون بۆ ئەوەی سەردانی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بکەن، چونکە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەفەری بۆ دەروەی وڵات کردووە.

محه‌مه‌د حەکیم گوتیشی: بڕیارە سەردانی ھەموولایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بکەن وسبەش سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی ده‌کەن.

هەواڵی پەیوەندیدار