رۆژی چوارشەمە پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی بودجە دەست پێدەکات

تایبهت به kdp.info/ راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان دەست بەگفتوگۆ دەکات لەبارەی پرۆژە یاسای بودجە و بۆ ئەم مەبەستەش کۆپی راپۆرتی کۆتایی لیژنەی دارایی بەسەر سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دابەشکراوە.
تارق جەوھەر سارمەمی راوێژکاری راگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: بڕیارە ڕۆژی چوارشەمە کاتژمێر11پێش نیوەرۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوەو تێدا گفتوگۆلەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2013ی ھەرێمی کوردستان بکات، ئەمەش دوای ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی کۆتایی لەبارەی بودجە رەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
تارق جەوھەر سارمەمی گوتیشی: راپۆرتی کۆتایی لیژنەی دارایی چاپکراوە و بەسەر سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دابەشکراوە.
بڵند ئیبراھیم




