سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەشتێکدا بەرەو ئەوروپا بەرێکەوت

هەولێر- kdp.info/ سەرچاوەیەک پێی راگەیاندنین کە ئەمڕۆ یەکشەممە مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێك به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێكه‌وت و به‌ڕێزیان له چوارچێوه‌ى ئه‌م گه‌شته‌دا سه‌ردانى چه‌ندین وڵاتى ئه‌وروپی ده‌كه‌ن و له كۆنگره‌ى ئابووریی داڤۆس له سویسرا ئاماده ده‌بن.
سەرچاوەکە رایگەیاند کە لەم سەردانەدا شاندێك یاوه‌ریی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن كه پێكهاتووه له به‌ڕێزان عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و عه‌لی سندی وه‌زیرى پلاندانان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له راوێژكاران.
جێی باسە لەم ماوەیەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چواچێوەی پەیوەندی نێوان کوردستان و وڵاتەکانی ئەوروپا چەندین سەردانی سەرکەوتووی بۆ ژمارەیەک وڵاتی ئەوروپایی ئەنجام داوە و ئەمەش بە هەنگاوێکی گرینگ بۆ کوردستان و چەسپاندنی مافە دەستوری و یاساییەکانی گەلی کوردستان دادەنرێت.




