٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی ئاسایش سەركۆنەی كوشتارگەی حۆلە دەكا

سەرچاوە: AK News

ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبوونەوەی ئێوارەی دوێنێیدا كوشتارگەی گوندی حۆلەی نێزیك حمسی سەركۆنە كرد كە تێیدا 108 كەس كە زۆربەیان منداڵبوون كوژران.

ئەنجوومەنی ئاسایش لە بەیاننامەیەكدا بە توندی سەركۆنەی سووریای كرد بەهۆی تەقەكردن لە گەڕەكە ئاوەدانەكان كە بەهۆیانەوە لە گوندی حۆلەی نێزیك حمس دەیان پیاو و ژن و منداڵ كوژران و سەتانی تریش بریندار بوون.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: بەكارهێنانی هێز بەو شێوە زەقە دژ بە هاووڵاتییانی سڤیل پێشێلكردنی یاسا ناودەوڵەتییەكان و پابەندنەبوونی حكوومەتی سووریایە بە بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش.

حكوومەتی سووریا رەتی كردەوە ئەو قەسابخانەیە لەلایەن ئەوەوە ئەنجام درابێ و قاعیدە و "رێكخراوە تیرۆریستییەكان"ی بە ئەنجامدانی تۆمەتبار كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار