خۆپیشاندەرێک لە پارێزگای موسڵ ئاگری له جهستهی خۆی بهردا

تایبەت بە kdp.info/ ئەمڕۆ لەشاری موسڵ خۆپیشاندەرێک لە گۆڕەپانی ئەحرار ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و رەوانەی نەخۆشخانەکراوە و باری تەندروستیشی باش نییە.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی14 ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای موسڵ لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی ئەحرار لە شاری موسڵ گەنجێکی خۆپیشاندەر بەناوی تەڵال عەلی عەباس ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەران ئاگرەكەیان لە جەستەی ئەو خۆپیشاندەرە كوژاندەوەو رەوانەی نەخۆشخانە کرا، ئێستاش باری تەندورستی باش نییە.
سەعید مەموزینی گوتیشی: دوای ئەوەی ئەم گەنجە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، ئێستا ژمارەیەك گەنجی دیکە ھەڕەشەی خۆسوتاندن دەکەن، ئەگەر حکوومەت وەڵامی داواکارییەکانیان نەداتەوە.
بڵند ئیبراھیم




