٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ راگەیاندنی قۆناغێکی دیکەی ناوی دامەزراندن ھەولێر چاوەرێی سلێمانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێکی لیژنەی وردبینی لەناوی دامەزراندن لەپارێزگای ھەولێر دەڵێت:کارکردن لە قۆناغێکی دیکەی دامەزراندن لەشاری ھەولێر تەواو بووە، بەڵام چاوەڕێی پارێزگای سلێمانی دەکەن بۆ راگەیاندنی.

جەمشیر بەشیر ئەندامی لیژنەی وردبینیکردن لەناوی دامەزراندن لەشاری ھەولێر لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوو ژمارەیەک ناوی دەرچوی ئامادەییان بۆ دامەزراندن لەلایەن لیژنەی دامەزراندن پێگەیشتوە بۆ وردبینیکردن، ئێستاش کاری وردبینیکردنیان تەواو کردووە، بەڵام بەبڕیاری لیژنەی دامەزراندن رایانگرتووە، تاوەکو سلێمانیش ناوەکانی خۆیان ئامادە دەکەن، دواتر پێکەوە رایدەگەیەنن.

جەمشیر بەشیر گوتیشی: ژمارەی ناوەکان 185کەسە،بەڵام ژمارەیەک دەرچووی دبلۆمی بۆ زیاد دەکرێ و دەگاتە 205کەس.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، رەنگە ئەم ھەفتەیە سلێمانیش کارەکانی تەواو بکات و رابگەیندرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار