٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكان دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە شاندی توێژینه‌وه‌ی گڵوباڵ چالینگی سویدی كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- kdp.info/هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەب پێشوازیان كردلە شاندی توێژینەوەی ( Global Challenge)ی سویدی كە پێكهاتبوو لە (ئانا شوبێری) و (لیسا پێلین) و(ڤێرۆنیكا نۆرد لووند).

لە دەست پێكی دانیشتنەكە هێمن هەورامی پوختەیەكی لە سەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان لە رووی ئابووری و ئاسایش لە دوایی رۆخانی رژێم پێشكەش بە شاندی سویدی كرد و سوپاسی رۆلی گەل و ولاتی سویدی كرد لە پشتگیری كردنیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان چ بە پێشوازی كردنیان لە پەنابەرانی كورد كە لە كاتی تەنگانە پەنایان بۆ سوید بردوە و چ بە یارمەتی راستەخۆی سوید بۆ هەرێمی كوردستان.

ئینجا هەردولا بە وردی تاوتۆی ئەم بابەتانەیان كرد كە دەبنە هۆی پتەوكردنی پەیوەندی لە نێوان هەرێمی كوردستان و ولاتی سوید و دواتر هێمن هەورامی داوای لە شاندی میوان كرد كە بۆ ئەم مەبەستە هەولی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ گەیاندنی زانیاری درووست بە هاولاتیانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ولاتی سوید بە تایبەتی ئەوانەی مەبەستیانە بۆ خویندن و كاركردن و چارەسەری نەخۆشی سەردانی ولاتی سوید بكەن.

شاندی سویدی سوپاسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ پێشوازیان و وەلامدانەوەی پرسیارەكانیان بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندیەكان لە نێوان هەردوو گەلی سویدی و كوردستانی و خزمەت كردنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار