٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە هەرێمی كوردستان دیاردەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، لە هەڵكشان دایە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ لە هەرێمی كوردستان دیاردەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان، لە هەڵكشان دایە. بە پێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ساڵی 2012دا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و گەرمیان (45) ئافرەت كوژراون و (52) ئافرەتیش خۆیان كوشتووە .لەو ئامارەكەدا ئاماژە دراوە كە لەماوەی ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستاندا (45) ئافرەت كوژراون و (52) ئافرەتی دیكەش خۆیان كوشتووە، هەروەها (168) حاڵەتی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ئافرەتان هەبووە و سێ‌ هەزار و (356) سكاڵاش بەهۆی توندوتیژی دژی ئافرەتانەوە تۆمار كراوە. هەر بە پێی ئامارەكە، كۆی گشتی ئەو توندوتیژیانەی لە ساڵی رابردوودا دژ بەئافرەتان تۆمار كراوە لە هەرێمی كوردستان، گەیشتوەتە چوار هەزار و (715) حاڵەتی توندوتیژی جۆراوجۆر. پێشتریش دوای لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوانی ئاژانسی هەواڵی دیجلە، تێدا ئەوە باسكراوە كە لە هەرێمی كوردستاندا لەماوەی زیاتر لە (4) ساڵدا نزیكەی (2) هەزار و (400) ئافرەت پەنایان بۆ خۆكوشتن بردووە، لەوانە (399)یان كوژراون و خۆیان كوشتووە و بەڕووداوەكانی توندوتیژی دژی ژنان ژیانیان لەدەستداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار