٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی كرد لە سەرۆك و جێگری سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كورد كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ یەكشەممە 20/1/2013، د.حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە كاكە مەم بۆتانی و ئازاد عەبدولواحید سەرۆك و جێگری سەرۆكی یەكێتی نوسەرانی كورد مەڵبەندی گشتی كرد.

لەدیدارێكدا بارودۆخی نووسەران و رۆشنبیران بەگشتی باسیان لێوە كرا و پێداویستییە هەنووكەییەكانی یەكێتی نوسەرانی كورد لەپێناو پاراستن و بەرگری كردن لەمافی نوسەران و رۆشنبیران خرایە بەرباس و لێكۆڵینەوە.

سەرۆك و جێگری سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كورد مەڵبەندی گشتی وێرای خۆشحاڵی دەربرین بەم دیدارە ئەوەیان خستە روو ئەم قۆناغە دەخوازێت لەرووی یاساییەوە ئاوری زیاتر لەپاراستنی مافی نوسەران و ئایندەی ژیان و گوزەرانیان بدرێت و دەستخۆشیان لەپەرلەمانی كوردستان كرد بۆ دەركردنی یاسای پاراستنی مافی دانەر بۆ هونەرمەند و نوسەران و رۆشنبیران و داوایان كرد لەرووی دابینكردنی سندوقی خانەنشینی بۆ ئەو نووسەر و ئەدیبانەی ساڵانێكی زۆر خزمەت دەكەن و هیچ جۆرە داهاتێكیان نیە لەو بارەوە رەچاو بكرێن.

لەبەرامبەردا د.حەسەن محەمەد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وێرای بەخێرهێنان ستایشی رۆڵی یەكێتی نووسەرانی كوردی كرد وەك یەكەمین رێكخراوی تایبەت بە نووسەران كە بەدرێژایی مێژووی خۆی رۆڵی بەرچاوی بینیوەو داوای لێكردن بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەكانی پەرلەمان ئەو بابەتە تاوتوێ بكرێ بۆ ئەوەی هاوشێوەی هونەرمەندان و رۆژنامەنووسان، نوسەرانی كوردیش ئەو مافە یان بۆ دابین بكرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار