٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق.. دوو كەسی تریش تووشی نەخۆشی ئەنفلەونزای باڵندەبوون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا – تایبەت بە kdp.info/ بە پێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی عێراق، رێژەی تووشبووان بەنەخۆش ئەنفلەوەنزای باڵندە زیادی كردووە، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق زیاد تارق بە ئاژانسی هەواڵی ئوری راگەیاند: دوای ئەوەی 10 كەس لە هەردوو پارێزگای بابل و قادسییە تووشی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندە بوون، لەبەسرە و بەغداش دوو كەسی دیكە تووشی ئەو نەخۆشییە بوونەو ژمارەی تووشبووەكانی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای باڵندە لەم ساڵدا بۆ 12 حاڵەت تۆماركراوە، گوتەبێژەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هەرورەها راشیگەیاند: رەوشەكە لەژێر كۆنترۆ دایە،بەڵام بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە مەترسی لە ئارادایە،.هەفتەی رابردووش وەزارەتی تەندروستی عێراق داوا لە هاووڵاتیان كردبوو، ئەوەی هەست بەنەخۆشی ئەنفلەوەنزا دەكات، پێویستە بۆ دڵنیابوون لەسەلامەتییان زوو سەردانی بنكەكانی تەندروستی لە ناوچەكەیان بكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار