شەلاه: بەمنزیكانە وەشانێكی تووند لە ئابوری توركیا لەنێو عێراق دەدرێت

بەغدا – تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا رەخنە لە لێدوانەكانی وەزیری دەروەی توركیا دەگرێت و رایدەگەنێت كە بەمنزیكانە وەشانێكی تووند لە ئابووری توركیا لەنێو عێراق دەدرێت، عەلی شەلاه پەرلەمانتاری عێراقی بۆ رادیۆی مەربد رایگەیاند : حكوومەتی عێراق لەبەرامبەر هەڵسوكەوتەكانی توركیا كە دەستی لەتێكدانی رەوشی ئەمنی عێراق هەیە، دەستەوەستان ناوستێت، ئێمە بەنیازین كۆمپانیاكانی ژاپۆنی و كۆری و ئەڵمانی بهێنینە عێراق جێگای كۆمپانیاكانی توركیا لەعێراق لەق بكەین، عەلی شەلاه ئەوەشی راگەیاند: دەستوەردانەكانی توركیا لەكاروباری نێوخۆی عێراق، تەنیا بەزیانی هاوبەشەكانی توركیا لە عێراق تەواو دەبێت، شایەنی باسە لەلێدوانێكدا وەزیری دەروەی توركیا دوێنێ رایگەیاندبوو، كە هەڵسوكەوتەكانی حكومەتی مالیكی بونەتە هۆكاری دروست بوونی تەنگەژەكانی نێو پێكهاتەكانی عێراق.




