بەغدا: زیاتر لە 23 هەزار كرێكار رووبەرووی بێكارین

بەغدا – تایبەت بە kdp.info/ لەبەغدا زیاتر لە 23 هەزار كرێكار رووبەرووی بێكارین، رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمیی، راگەیاند: دوای ئەوەی لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە بە داخستنی كارگەكانیان ئاگاداركراونەتەوە، گشت كارگەكانی بەرهەمهێنانی كەرپووچ لە بەغدا و دەوروبەری، رووبەرووی بێكارین، كە بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانی عێراق پتر لە 23 هەزار كرێكار لەكارگەكان كاردەكەن، حامد حەسەن دەراجی كە خاوەن كارگەی كەرپووچە 43 ساڵە ئەو كارگەیەی لەبەغدا هەیە، بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند : بڕیارەكە رەچاوی بەرژەوەندی كرێكارەكان و خاوەن كارگەكانی نەكردووە و لەئەگەری بەدیلی كارەكانشیان كەمتەر غەمی لە حكوومەت هەیە، لای خۆشییەوە بەرێوەبەری جۆری لە وەزارەتی ژینگەی عێراق رایگەیاند: لە پێناو پاراستنی ژینگەی بەغدا، ئەو بڕیاریان داوە و هەوڵ دەدەن لە داهاتوو دەرفەتی كار بۆ كرێكارەكان و خاوەن كارگەكان بدۆزنەوە.




