٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لۆمۆند: هێزەكانی ئەمنی سوریا چەكی كیمیایی نا كوشندەیان بەكارهێناوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ هێزەكانی ئەمنی سوریا لە دژی چەكدارەكانی سەر بە سوپای سوریای ئازاد، چەكی كیمیایی نا كوشندەیان لەشاری حمس بە كارهێناوە، رۆژنامەی لۆمۆندی فەرنسی لەبڵاوكراوەی ئەمرۆیدا، رایگەیاند: بەپێی زانیارییەكانی هەواڵگری ئەوروپا كە نەیوستوە ناوی ئاشكرا بكرێت، هێزەكانی سەر بە بەشار ئەسەد چەكی كیمیایی نا كوشندەی لەدژی چەكدارەكانی سوپای ئازاد لە شاری حمس بەكارهێناوە، لای خۆشییەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرنسا رد لالیۆت رایگەیاند: گومانمان زۆرە كە هێزەكانی سەر بەرژێمی سوریا چەكی كیمیایی بەكارهێنابێت بەڵام تائێستا بەپێی لێكۆلینەوەكانمان هیچ بەڵگەیەكمان دەست نەكەوتووە، لەو بارەیەوەش زۆر نیگەرانین، شایەنی باسە وەك نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە، لەماوەی 22 مانگی رابردوودا 66 هەزار كەس لە سوریا كوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار