عارف ته‌یفور: داوای له شه‌هرستانی و عه‌بدولكه‌ریم لعێبی كرد هه‌ڕه‌شه‌كانیان ڕابگرن و ڕوو له‌زمانی دیالۆگ و ده‌ستور بكه‌ن
تایبەت بە kdp.info/ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی پة رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له حوسێن شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆكاروباری وزه و عه‌بدولكه‌ریم لعێبی وه‌زیری نه‌وت، تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی 17% ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێم وغه‌رامه‌كردنی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كه‌ن، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن قه‌یرانێكی نوێ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بكه‌ن.
عارف ته‌یفور گوتی: ئه‌و گرێبه‌سته نه‌وتییانه‌ی هه‌رێم ئیمزای كردوون یاسایین و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقیدان.
عارف ته‌یفور ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌هرستانی شكستیهێناوه له‌ئه‌نجامدانی دانوستان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی ژماره‌یه‌ك له‌پارێزگاكان وهێوركردنه‌وه‌ی شه‌قامی عێراقی، راشیگه‌یاند هاوپه‌یمانی كوردستانی تائێستا له‌پێش ئه‌و هێزه نیشتیمانییانه‌وه‌یه كه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ده‌كه‌ن، داواشی له شه‌هرستانی و عه‌بدولكه‌ریم لعێبی كرد هه‌ڕه‌شه‌كانیان ڕابگرن و ڕوو له‌زمانی دیالۆگ و ده‌ستور بكه‌ن له‌چاره‌سه‌كردنی كێشه هه‌ڵبةسیَراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی ئیتیحاتیدا




