٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سەردانی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دواخرا

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info / سەردانی شاندی سەربازیی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێ دواخرا بۆ سبەی رۆژی دوو شەممە.

لەمبارەیەوە ھەڵگورد حیکمەت بەڕێوبەری گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەلێوانێکی تایبەتدا بۆkdp.infoرایگەیاند: بڕیاربوو ئەمڕۆ شاندی سەربازی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەت بەمەبەستی درێژە پێدان بە گفتوگاکان لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان وبەغدا، بەڵام سەردانەکە دواخرا بۆ سبەی رۆژی دووشەممە بێ ئەوەی ئاماژە بە ھۆکاری دواخستنی سەردانەکە بکات.

تائێستا چەند کۆبوونەوەیه‌ک لەنێوان ھەردوو شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا ئەنجامدراوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا، بەڵام تاوەکو ئیستا ھیچ رێکكەوتنێک ئەنجام نەدواوە و تەنھا گفتوگۆکردنە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار