٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جەزائیر.. 23 بارمتە و 32 چەكداری ئیسلامی كوژران

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ هەڵمەتەكەی هێزە ئەمنییەكانی جەزائیر بۆ ئازاد كردنی رفێنراوەكان، بە كوشتنی 23 بارمتە و 32 چەكداری ئیسلامی كۆتایی پێهات، وەك تەلەفزیۆنی فەرمیی جەزائیر رایگەیاند : هێزەكانی ئەمنی 685 كرێكاری جەزائیری و 107 كەسی بیانی ئازادكردووە، هەوەها 32 چەكداری ئیسلامی و 23 بارمتەش لە هەڵمەتەكەدا كوژران، تەلەفزیۆنی فەرمیی جەزائیر هەروەها راشیگەیاند: كۆی گشتی گرووپە چەكدارەكە 32 كەس بووە و لەنێوانیاندا 4 جەزائیری بوونە و ئەوانی تر خەڵكی كەنداو هۆلەندا و سوریاو میسر و لیبیا و چەند وڵاتێكی تر بوونە، پێشتریش تەلەفزیۆنی جەزائیر، گوللە بارانكردنی 7 بارمتەی لەلایەن رفێنەرانەوە بڵاوكردبۆوە، دوای ئەوەش دوێنی شەو هێزەكانی ئەمنی جەزائیر لە هەڵمەتێكی سەربازیاندا توانیان 685 كریكاری جەزائیری 107 كەس بیانی لە چەنك چەكدارە ئیسلامییەكان ئازاد بكەن، كۆتایی بەو رووداوە بێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار