٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەرلەمانتارێکی کورد: پەرلەمان سورە لە سەر بانگھێشتکردنی نوری مالیکی

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە kdp.info/ ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی ناردووە بۆ لای سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆئەوەی بانگھێشتی نوری مالیکی نەکرێت بۆ پەرلەمان لەبەرامبەردا مالیكی دەست بەرداری داوی ھەلوەشاندنەوەی پەرلەمان دەبێت، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان ئەم داواییەی رەتکردۆتەوە سورە لەسەر بانگھێشتکردنی مالیکی .

ئازاد ئەبوبکر ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەدا بۆkdp.infoرایگەیاند: سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق سورە لەسەر بانگھێشتکردنی نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەرلەمانی، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کە فشارێکی زۆر لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان ھەیە بۆ ئەوەی لەم داوایە پاشگەزبێتەوە.

ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: ھەرکاتێ ٢٥پەرلەمانتار دوایان کرد بانگھێشتی سەرۆک وەزیران بکرێت، سەرۆکایەتی پەرلەمان دەتوانێ بێ پرسکردن بەلیژنەی یاسایی بانگھێشتی بکات، چونکە بەپێی دەستور ئەم مافەی پێدراوە و خۆشیان راوێژکاری یاساییان ھەیە.

ئەبوبەکر رونیشیکرده‌وە، لەچەند رۆژی ڕابردوو نوری مالیکی خوزیر خوزاعی جێگری سەرۆک کۆماری عێراقی ناردووە بۆ لای سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجەیفی بۆ ئەوەی بانگھێشتی مالیکی نەکرێت بۆ پەرلەمان لەبەرامبەردا مالیکی دەستبەرداری داوای ھەلوەشاندنەوەی پەرلەمان دەبێت، بەڵام نوجەیفی رەتیکردۆتەوە و سورە لەسەر ئەوەی پێویستە مالیکی بانگھێشت بکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، رۆژی دووشەمە دەگەڕێینەوە بەغداو ئەم پرسە باس دەکرێ وچاوەڕوان دەکرێ بانگھێشتی مالیکی بکرێت بۆ پەرلەمان بۆئەوەی لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار