مەھدی موبارەک: تەنھا 10%کێشەی زەوی لەکەرکووک چارەسەرکراوە

تایبەت بە kdp.info/ بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک دەڵێت: لەسەرەتای ساڵی2012 تاوەکو ئێستا ھیچ ھەنگاوێک نەنراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو زەویانەی کێشەی لەسەرە لە پارێزگای کەرکووک.
مەھدی موبارەک بەرەێوبەری کشتوکاڵی کەرکووک لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoرایگەیاند: 24/1/2012 بڕیاردرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو زەویانەی کێشەی لەسەرە کە900 ھەزار دۆنمە و بەشێکی تریش 300 ھەزار دۆنمە، بەڵام لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا ھیچ ھەنگاو نەنراوە بۆ چارەسەرکردنی.
مەھدی موبارەک گوتیشی: 55% زەوی کەرکووک کێشەی لەسەرە تاوەکو ئێستاش تەنیا 10 تا15 % کێشەکان چارەسەرکراوە.
ناوبراو رونیشیکردەوە، ھۆکاری چارەسەرنەکردنیشی بۆ حکوومەتی ناوەند دەگەڕێتەوە، چونکە پێویستە ئەوان بڕیاری چارەسەرکردنی بدەن و تائێستاش چەندین جار داواکاریمان بۆ حکوومەت بەرزکردۆتەوە، بەڵام وەڵام نادرێتەوە و لە دەسەڵاتی ئێمەش نییە چارەسەری بکەین، گەر نا لە ماوەیەکی کورت دەتوانین ئەم کێشەیە چارەسەر بکەین.




