٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مـەرگـی مـحـەمـمـەد عـەلـی بـیـرانـد تـوركـیـا و جـیـهـانـی هـەژانـد

سەرچاوە: KDP.info

مەرگی نووسەری گەورەی توركیا محەممەد عەلی بیراند دانیشتووانی توركیای ناڕەحەت كرد و بووە بابەتی زۆرینەی ڕۆژنامە و گۆڤار و كەناڵە بەناوبانگەكانی جیهان.
محەممەد عەلی بیراند بە كەسایەتییەكی ڕۆح سووك ناسراو بوو، بە تایبەتی لەبەردەم كامێرادا كە زۆرجار لەگەڵ لێكدانەوە سیاسییەكانیدا زەردەخەنەیەكیشی دەكرد.
محەممەد عەلی بیراند وەكو توێژەرەوەی سیاسی بۆ چەندین بەرنامەی كەناڵە جیاوازەكانی وڵاتەكەی بانگهێشت دەكرا.
ئەو لە هەمان كاتیشدا بابەتی بۆ چەندین ڕۆژنامە و گۆڤاری توركیا دەنووسی، لەوانەیش ڕۆژنامەی "حوریەت" كە بە زمانی ئینگلیزی بڵاو دەبێتەوە.
محەممەد عەلی بیراند لە ڕۆژی 15ـی ئەم مانگەدا دواین بەرنامەی لێكدانەوەی هەواڵی لە كەناڵی "دی" وڵاتەكەی پێشكەش كرد.
لە ڕۆژی 16ـی مانگدا نەشتەرگەرییەكی جگەری لە نەخۆشخانەی ئەمەریكی لەئێستانبووڵ بۆ ئەنجام درا. 2 ڕۆژ پێش ئێستایش بەهۆی نەخۆشیی دڵەوە لەتەمەنی 71 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كێشەی كوردمحەممەد عەلی بیراند یەكێك بوو لەو نووسەرە ناسراوانەی توركیا كە هەمیشە پشتگیری لە چارەكردنی كێشەی كورد لە توركیادا بەشێوەیەكی ئاشتیانە و لەڕێگەی دیموكراسییەوە دەكرد.
ئەو دواین بابەتی خۆی لە نەخۆشخانەدا نووسی و تیایدا ئومێدی ئەوە دەخوازێت كە دانوستانەكانی ئێستای بەرپرسانی توركیا و سەرۆكی زیندانیكراوی پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەركەوتن بەدەست بهێنن و بە ئەنجامێكی باش بگەن.
چاونەترسی لە پرۆگرام و نووسینەكاندا محەممەد عەلی بیراند لە چەندین دەیەی ڕابردوودا بە چاونەترسی لە ڕێیبەرنامە تەلەڤزیۆنی و نووسینەكانییەوە قسەی خۆی كردووە و ڕەخنەی لە سیاسەتەهەڵەكانی حكوومەتی وڵاتەكەی گرتووە، ئەوە سەرەڕای هەبوونی فشارێكی گەورەی سیاسی لە سەری.
ڕۆژنامەی "حوریەت"ـی توركی نووسین و پرۆگرامەكانی محەممەد عەلی بیراند بەقوتابخانەیەك ناو دەبات كە تیایدا چەندین ڕۆژنامەنووسی دیكەی گەورەی توركیا پێگەییشتوون، لەوانەیش جان دوندار و مەدحەت بەرەكەت و عەلی كرجا.
چاوپێكەوتن لەگەڵ ئۆجەلاندا محەممەد عەلی بیراند چەندین كاری گەورەی لە بواری میدیادا ئەنجام داوە. بۆنموونە، ئەو یەكەمین كەس بوو چاوپێكەوتن لەگەڵ سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا بكات كە لە ساڵی 1988ـدا بوو.
ئەو نووسەرە كۆچكردووە یەكەمین كەس بوو لە ڕێی چەند پرۆگرامێكی دۆكیومێنییەوە لاپەڕە لە سەر ڕووداوە سیاسییەكانی وەكو كودەتاكانی ساڵانی1960 و 1980 و 1977ـەكان هەڵبداتەوە.
بیراند لە چەند مانگی ڕابردوویشدا خەریكی ئامادەكردنی پرۆگرامێكی دۆكیومێنتی بوو دەربارەی ژیان و سیاسەتەكانی سەرۆكوەزیرانی توركیا ڕەجەبتەیب ئەردۆغان، بەڵام مەرگ ڕێگەی پێنەدا كارەكەی تەواو بكات.

هەواڵی پەیوەندیدار