٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیستی عێراقییە: لە 48 سەعاتی داهاتوودا كۆبوونەوەیەك لە هەولێر دێتە سازكردن

سەرچاوە: AK News

بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتیی دەكا ئەمڕۆ یەكشەم ئاشكرای كرد، لە دوو رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی بارستە سیاسییەكان لە هەولێر دێتە سازكردن بەمەبەستی دیاریكردنی ئاراستەی پرۆسەی سیاسی لە دوای نووچخواردنی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە دیاریكردنی جێگرەوەیەك بۆ نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

هادی زاڵمی گۆتیاری بزووتنەوەكە بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند، وەك تەواوكردنی كۆبوونەوەكانی پێشوو، لە دوو رۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی لایەنە سیاسییەكان لە هەولێر دێتە سازكردن و ئاماژەی كرد، وەڵامنەدانەوەی هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ داوای دۆزینەوەی جێگرەوە بۆ مالیكی، دەبێتە مایەی پەنابردن بۆ ئەو بژارانەی پێشتر خرابوونە روو كە هەوڵدانە وەرگرتنەوەی متمانەیە لە مالیكی لە رێگەی پەرلەمانەوە.

دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریكراو بۆ هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ دۆزینەوەی جێگرەوە بۆ نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، تا درەنگانێكی دوێنێ هاوپەیمانیەتییەكە بەبێ ئامادەبوونی مالیكی لە كۆبوونەوە بەردەوام بوو و دووپاتی لەسەر سازكردنی كۆنگرەی نیشتمانی كردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار