نوێنه‌رێکی کورد: کورد کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌ڵکو کێشه‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی ده‌ستووری هه‌یه

په‌رله‌مانتارێکی هاوپه‌یمانیی کوردستانی ده‌ڵێت، پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق بڕوایان به دیموکراسی هه‌بێت و هه‌ندێکیش له‌وانه بیروبۆچوونیان بگۆڕن، کورد کێشه ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌ڵکو کێشه‌ی جێبه‌جێ نه‌کردنی ماده ده‌ستووریه‌کانی هه‌یه که په‌یوه‌ندیی به کورده‌وه هه‌یه.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستانی "ئه‌شواق جاف" له لێدوانێکدا به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: "کورد کێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نییه به‌ڵکو کێشه‌ی ده‌ستووری هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه ئه‌گه‌رچی ئێمه له‌و خاڵه‌دا هاوبه‌ش بووین له‌گه‌ڵ شیعه ئه‌ویش زوڵم لێکردنمان بوو له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو به‌ڵام ئێستا شیعه خۆی له حکومه‌تدایه و له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ کردندایه و زۆرینه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌شی په‌یوه‌ندیان به هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه پێویسته لایه‌نی جێبه‌جێ‌کار جێبه‌جێی بکات به‌ڵام نایکات.
ئه‌شواق جاف گوتی: "پێویستیش ده‌کات دوای رزگار کردنی عێراق هه‌موو لایه‌نه‌کان بڕوایان به عێراقی دیموکراسی هه‌بێت چونکه ماوه‌ی سی و پێنج ساڵ سته‌ممان لێ کراوه به‌ڵام هه‌ندێک شت ده‌بینین وه‌کو په‌یامێک وایه که تاکو ئێستاش هه‌ندێک که‌س هه‌یه بیروبۆچوونیان وه‌کو رابردووه و گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ئه‌و که‌سانه‌ش خه‌ڵک له زاخۆ تاکو به‌سڕه ره‌تی ده‌که‌نه‌وه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: "کێشه‌کانی ئێمه‌ی کوردیش بریتیه له پێشمه‌رگه و ماده‌ی140 و نه‌وت و غاز، کێشه‌ی پێشمه‌رگه‌ش په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆکی هێزه چه‌کداره‌کانه‌وه هه‌یه که سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه، نه‌وت و غازیش له په‌رله‌مانه که ئێمه بینیمان چ هه‌ڵوێستێکیان هه‌بوو ئه‌و ره‌شنووسه‌ی هێنایانه په‌رله‌مان کوتله‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیران له په‌رله‌مان ره‌تیان کرده‌وه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان تاکو ئێستا کار به مه‌رکه‌زیه‌ت ده‌که‌ن له‌کاتێکدا له دیموکراسیدا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌کان دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر پارێزگا و هه‌رێمه‌کان."




