سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی كۆده‌بێته‌وه

ئه‌مرۆ شه‌ممه 19/1/2013 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی خۆشحاڵی خۆیان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌ربڕی كه رۆژی 17/1/2013 له سه‌ڵاحه‌دین به‌رێوه‌چوو ، هه‌روا ئه‌و پێشنیارانه‌ش تاوتوێكران كه له لایه‌ن هه‌ر سێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه له كۆبوونه‌كه‌دا خرابوونه ڕوو .
هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی پشتگیری ته‌واوی خۆیان له پره‌نسیپی گفتوگۆ و دیالۆگ دووپاتكرده‌وه و دانانی میكانیزمێكیش بۆ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و گفتوگۆ و دیالۆگانه به پێویست زانرا به مه‌به‌ستی پاراستنی یه‌كریزی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان .




