سەرچاوەیەكی باڵا لە گۆڕانەوە: ململانێكانی گۆڕان كاریگەری لەسەر كۆنگرەی ئەو بزوتنەوە كردووە

تایبهت به kdp.info/ هەڵسوڕاوێكی باڵای گۆڕان دەڵێت: ململانێ لەناو بزوتنەوەكەیان هەیە، بەڵام نە گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوە، ئەوەش دەخاتەڕوو كۆنگرەی بزوتنەوەكەیان دیارنیە كهی ئهنجام دهدرێت .
هەڵسوڕاوێكی گۆڕان نەیویست ناوی بهێنرێت و بەڵگەی دەنگی لەلای kdp.info پارێزراوە دەڵێت: گۆڕان ململاتێی تێدایە، بەڵام نەگەیشتۆتە ئاستی تەقینەوە، بەشێكی ئەو كێشانەش كاریگەری لەسەر دیاری نەكردنی كاتی كۆنگرە كردووە".
گوتیشی: كێشەكانی گۆڕان دوو جۆرن یەكێكیان ئەوانەن كە لە ڕۆژنامەكان باس دەكرێت دووەم ئەوانەن خۆمان دەیزانین و باسی ناكەین".
شیاوی باسە ڕۆژنامەی "ڕووداو "لە دواین ژمارەی خۆیدا كێشەكانی ناو ئەو بزوتنەوەی وروژاند و ئێستاش ئەو كێشانە لە كۆبوونەوەی جڤاكی گشتی ئەو بزوتنەوە باسكراوە.
كارزان هەورامی




