٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ شكستهێنانى هێزه‌ سیاسیه‌كانى عێراق بۆ یه‌كنه‌گرتنیان له‌سه‌ر یه‌ك جۆره‌ سیاسیه‌ت هۆشداریى دا

سەرچاوە: Kurdistan TV

جیمس جێفرى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا له‌باره‌ى شكستهێنانى هێزه‌ سیاسیه‌كانى عێراق بۆ یه‌كنه‌گرتنیان له‌سه‌ر یه‌ك جۆره‌ سیاسیه‌ت له‌ وڵات هۆشداریى دا و داواشى له‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان كرد رێگایه‌كى ئاشتى بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ سیاسیه‌كانی نێوانیان بگرنه‌به‌ر. 

جیمس جێفرى له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا به‌ بۆنه‌ى كۆتایی هاتنى كاره‌كانى له‌ عێراق، گووتى: ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵى دووهه‌زار و چواره‌وه‌ تا ئێستا چاودێرى ره‌وشى ناوخۆى عێراق ده‌كات و ئه‌وه‌ى تا ئێستا به‌ده‌ست هاتووه‌ له‌ رێگه‌ى گه‌لى عێراقه‌وه‌ بووه‌ ، هۆشدارى ئه‌وه‌شى دا كه‌ ئێستا چه‌ند مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر عێراق هه‌یه‌ و له‌ هه‌مووشیان گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێزه‌ سیاسیه‌كان له‌باره‌ى گرتنه‌به‌رى یه‌ك سیاسیه‌ت له‌ وڵات یه‌كیان نه‌گرتووه‌. 

جیمس جێفرى گووتیشى تا ئه‌و كاته‌ى عێراق له‌سه‌ر شێوازى ئاشتی و دیموكراتى به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا پاڵپشتیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و دووپاتیشى كرده‌وه‌ كه‌ واشنتۆن ده‌ست له‌ بڕٍیاره‌ سیاسیه‌كانى ناوخۆى عێراق وه‌رنادات و هیچ چاره‌سه‌رێكى دیاریكراویش ناسه‌پێنێت.

باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا داواشى له‌ سه‌ركرده‌ سیاسیه‌كانى عێراق كرد رێگایه‌كى ئاشتى بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ سیاسیه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى وڵات بگرنه‌به‌ر.
 

هەواڵی پەیوەندیدار