٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید سەرحەد قادر:لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەكەی كەركووك ئەنجام دەدەین

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌kdp.info/بەڕێوەبەری قەزاو ناحیەكانی شاری كەركووك ڕاگەیاند لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەكانی شاری كەركووك ئەنجام دەدەن ئەوەش دەخاتەروو لە ئێستادا هیچ باسێك لەو ڕوەوە ئاشكراناكرێت تا بە تەواوەتی لێكۆڵینەوە تەواو دەبێت .
عەمید سەر حەد قارد بەڕێوەبەری قەزاو ناحیەكانی شاری كەركووك بە kdp.info ڕاگەیاند ئێستا پۆلیس و دەزگا ئەمنیەكانی شاری كەركووك لە هەوڵی لێكۆڵینەوەی ووردن بۆ دەسگیركردنی ئەنجام دەرانی تەقینەوەی كەی شاری كەركووك گوتی " هیچ شتێك ناوترێت تا ئەو كاتەی دەرئەنجامی كارەكان ئاشكرادەكرێت ".
شیاوی باسە هەفتەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی خوێناوی لە شاری كەركووك ڕوویدا و سەرئەنجام 100 بریندار و 22 كوژراوی لێكەوتەوه‌.

 

كارزان هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار