٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەوڵی چارەسەركردنی نەخۆشە دەروونییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بەKdp.info/ بەسەرپەرشتی رێكخراوی هارتلاند ئەلایەنسی نێودەوڵەتی بەمەبەستی دۆزینەوەی چەند چارەسەرێكی كارا بۆ هاوكاریكردنی قوربانیانی زەبری دەروونی لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ ماوەی دوو رۆژ كۆنفرانسێك لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا چەندین پسپۆڕی زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی پێشكەوتوو بەشداریان كردبوو لەمیانەدا چەند پسپۆرێكی بورای دەرونی توێژینەوەكانی خۆیان سەبارەت بە كاریگەری زەبرە دەرونییەكان لەسەر مرۆڤ و چارەسەركردنی ئەو كەسانەی لە عێراق و هەرێمی كوردستان توشی زەبری دەربوونی بوونەو لە چوارچێوەی قوربانیانی زەبری دەروونی هەژمار دەكرێن، لەكۆتاییدا دەرئەنجامێكی گشتی كۆنفرانسەكە ئامادەكرا بۆ كاركردن و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ وەزارەتەكانی تەندروستی عێراق و هەرێمی كوردستان.

 فۆتۆ و ئامادەكردن: بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار