ئێران لەدژی خۆپیشاندەران پشتگیری لە حكوومەتی عێراق دەكات

تایبەت بە kdp.info/ كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكی دیكە پشتگیری خۆی بۆ حكوومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی دووپاتكردەوە لەبەرامبەر ئەو خۆپیشاندان و نارەزاییانەی كە لە چەند شارێكی عێراقی رۆژانە دەكرێت، راوێژكاری رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران عەلی ئەكبەر ولایەتی وەك ماڵپەری شەرقییە بڵاویكردۆتەوە، رایگەیاندووە: حكوومەتی عێراق حكوومەتێكی بە هێزە و ئێرانیش باش دەزانی ئەوانەی كە دوژمنی عێراقن بێ دەنگی نانوێن و بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەكانیان، بەڵام ئێمە دڵنیاین كە حكوومەتی عێراق بەتوندی وەڵامی ئەو دوژمنانە دەداتەوە. شایەنی باسە ناڕەزایی و خۆپیشاندانی فراوان، لەچەند شارێكی عێراق كە زۆرینەیان سوننە مەزهەبن، لە دژی سیاسەتەكانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ماوەیەكە بە بەردەوامی بەرێوەدەچێت.




