دوو كۆمپانیای كوردی و توركی بە بری 100 ملیۆن دۆلار پرۆژیەك لە عێراق جێبەجێ دەكەن

تایبەت بە kdp.info/ دوو كۆمپانیای كوردی و توركی بە هاوبەشی پرۆژیەكی خزمەتگوزاری بە بری 100 ملیۆن دۆلار لە شاری زیقاری عێراق جێبەجێ دەكەن، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە شاری زیقار لوئەی خێروڵڵا لە لێدوانێكی بۆ مەدا پریس رایگەیاند: پرۆژەی بەناو (الزقورە السكنی) كە تایبەت بە دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون، بە گرنگترین پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لە زیقار دادەنرێت، كە بە پانتایی 150 دۆنم زەوی جێبەجێدەكرێت و تێدا 875 یەكەی نیشتەجێبوونی لێ دروست دەكرێت، بە جوانترین شێوەی مۆدێرن، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە زیقار ئەوەشی راگەیاند:پرۆژەكە كە پتر لە 100 ملیۆن دۆلار خەرجی دەوێت، بە هاوكاری وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان رێك خراوە و سوودمان لەئەزموونی هەرێمی كوردستانەوە وەرگرتووە.




