سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە

تایبهت به kdp.info/ قاسم ساڵح سەرۆکی لیستی برایەتی نەینەوا لە پارێزگای موسڵ لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.info رایگەیاند: خۆپیشاندان لەپارێزگای نەینەوا لە گۆڕەپانی ئەحرار بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش حکوومەت وهڵامی داواکارییەکانیانی نەداوەتە و بڕیارە سبەی جارێکی دیکە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەبارەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران کۆببێتەوە.
قاسم ساڵح گوتیشی: لەکۆبوونەوەی سبەی جارێکی دیکە گفتوگۆ لەبارەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەکرێت و بڕوا ناکەم ھیچ بڕیارێکی گرنگ بدرێت وەکو پێشوو مانگرتن بکرێت، چونکە ئەمە زەرەرێکی زۆر بەخەڵکی ئەم پارێزگایە دەگەینێ و کاری خەڵک لەدامودەزگاکانی حکوومی رادەوەستێ .
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، رەنگە دووبارە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران ئاراستەی حکوومەت بکەن و داوایان لێ بکەن وهڵامیان بدرێتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە خۆپیشاندان بھێندرێت.
بڵند ئیبراھیم




