ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاری به‌سه‌ر 75 ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان له شارۆچكه‌كانی بازیان و باینجان دابه‌شكرد
ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی بگه‌یه‌نێته زۆربه‌ی ئاواره‌كانی سووریا كه روویان له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان كردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌ڵمه‌تێكدا هاوكاری و پێداویستی به‌سه‌ر 75 خێزان و زیاتر له 50 زگورددا له‌شارۆچكه‌كانی بازیان و باینجان دابه‌شكرد.
ئه‌مڕۆ 19/1/2013 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی كه خۆی زیاتر له به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی كه‌سانی لێقه‌وماو و ئاواره‌و كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌تدا بینیوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه بووه له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا هاوكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێته هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و كه‌سانی لێقه‌وماو و ئاواره‌ی رۆژئاوای كوردستان كه ئێستا له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردتاندا نیشته‌جێبوونه، لهئێستاشداو له هه‌ڵمه‌تێكدا له شارۆچكه‌ی بازیان و باینجان هاوكاری و پێداویستی وه‌ك (دۆشه‌ك و به‌تانی و سووته‌مه‌نی و خۆراك و ئازوقه)ی به‌سه‌ر 75 خێزانی ئاواره‌ی كوردانی سووریا‌و هه‌روه‌ها زیاتر له 50 زگورددا دابه‌شكرد.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته رایگه‌یاند: وه‌ك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وام هه‌وڵمانداوه كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كانمان كوردانی رۆژئاوا‌و خێزانه كه‌مده‌رامه‌ت و لێقه‌وماوه‌كانی سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌و به‌بێ جیاوازی ئه‌ركی پیرۆزیی خێرخوازییمان به‌جێگه‌یاندووه، له‌م ههڵمهتهشماندا توانیومانه هاوكاری و پێداویستی زستانه‌ی وه‌كو به‌تانی و دۆشه‌ك و سووته‌مه‌نی و ئازوقه به‌سه‌ر ئه‌و خێزانه به‌ڕێزانه‌دا دابه‌ش بكه‌ین كه له‌شارۆچكه‌كانی بازیان و باینجاندا نیشته‌جێن و له بارودۆخێكی سه‌ختدا ده‌ژین، بۆیه وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنیان و ههڵمهتهكانیشمان شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.




