٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ناوچەی‌ گەرمیان 421 حاڵەتی‌ توندوتیژی‌ دژ بە ئافرەتان تۆمار كراوە

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان - تایبەت بە/kdp.infoلە ماوەی‌ ساڵی‌ رابردوودا، لە ناوچەی‌ گەرمیان 421 حاڵەتی‌ توندوتیژی‌ دژ بە ئافرەتان تۆمار كراون. بەپێی‌ ئامارێكی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ بەرەنگاربوونەوەی‌ توندوتیژی‌ دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان، ئاماژە بەوە كراوە، حاڵەتەكانی توندوتیژی بریتین لە: 5 كوشتن، 5 خوكوشتن، 28 سوتان، 5 خۆسوتاندن، 135 ئەشكەنجەدان، 9 دەستدرێژی‌ سێكسی‌، لەگەڵ تۆماركردنی‌ 234 سكاڵا . ئامارەكە ئەوەشی خستۆتەروو كە زۆرترین رێژەی‌ توندوتیژییەكان لە سنووری‌ شاری‌ كەلار روویانداوە بەو پێیەی‌ سێ حاڵەتی كوشتن و 144 سكاڵا و هەروەها 13 حاڵەتی‌ سوتان و خۆسوتاندن و هەشت حاڵەتی‌ دەستدریژی‌ سێكسی‌ تۆماركراون، تەنها لە ڕووی‌ كوشتن نەبێت كە چەمچەماڵ لەو ساڵەدا زۆرترین ئافرەتی تێدا كوژراوە ئەویش بریتی بووە لە 3حاڵەت. بەپێی‌ ئامارەكەی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ بەرەنگاربوونەوەی‌ توندوتیژی‌ دژ بە ئافرەتان لە گەرمیان، كە ناوچەكانی چەمچەماڵ و كەلار و كفری دەگرێتەوە، لە ساڵی‌ 2012دا رێژەی‌ توندوتیژییەكان بە بەراورد بە ساڵانی‌ پێشووتر زیاتر بووە و لە نێویشیاندا حاڵەتی‌ دەستدرێژی‌ سێكس زیاد بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار