لابردنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق لە ئێستادا ناكرێت

ئێران - تایبەت بە/kdp.infoلابردنی ڤیزای نێوان ئێران و عێراق لە ئێستادا ناكرێت، باڵوێزی عێراق لە تاران محەمەد مەجید شێخ رایگەیاند: لابردنی مەرجی وەرگرتنی ڤیزا بۆ گەشتی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ عێراق لە ئێستادا كاری بۆ ناكرێت، مەجید شێخ گوتیشی: لابردنی ڤیزا بۆ ئاسانكاری سەفەری نێوان ئێران و عێراق دەبێ كاری پێوێستی بۆ ئەنجام بدرێت و لە ئێستادا ئامادەكارییەكان بۆ ئەو بابەتە نەكراوە و ناتوانین مەرجی ڤیزا لاببەین، باڵوێزی عێراق لە تاران هەموو ئەو دەنگۆیانەی بە درۆخستەوە كەباس لەو بابەتە دەكەن و جەختیشی كردەوە كە مەرجی وەرگرتنی ڤیزا تەنیا ئەو كاتە لا دەبردرێت كە قازانج و بەرژەوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات ڕەچاو كرابێت.لە كۆتایی لێدوانەكەشیدا بۆ كوردپریس
باڵوێزی عێراق لە تاران رایگەیاند: دۆسییەی ئەمنیی لە هاتۆچوونی نێوان عێراق و ئێران پرسێكی زۆر گرینگە و ناكرێت بە بێ ڕەچاوكردنی هەموو لایەنە ئەمنییەكان، ڕێ بدرێت گەشتەوەر و زیارەتكارەكان لە نێوان ئێران و عێراقدا هاتۆچوو بكەن.




