٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ تیرۆركردنی 3 ئافرەتەكەی كورد پۆلیسی فەرنسا دوو كەسی دەستگیركرد

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە/kdp.infoلە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە تیرۆركردنی سێ ئافرەتە چاڵاكوانەكەی كورد لە پاریس، پۆلیس فەرەنسا لەو شارە دوو كەسی دەستبەسەر كردووەو بۆ لێكۆلینەوە لەگەڵیان. بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا (AFP) سەرچاوەیەكی پۆلیس لە پاریس رایگەیاندووە: كە دوو كوردی لەدایكبووی 1974 و 1982ی دانیشتووی توركیایان دەستبەسەر كردووە، كە كەسانی نزیك و دەوروبەری ئەو سێ ئافرەتە چاڵاكوانەی كورد لە پاریس بوونە. كە گومانیان هەیە، ئەو دوو كەسە زانیاریان لەبارەی تیرۆركردنی ئەو سێ ئافرەتە چاڵاكوانەی پاریس بەناوەكانی ( ساكینە، فیدان، لەیلا) هەبووبێت. بەڵام پۆلیسی فەرەنسا هیچ زانیاریەكی لەبارەی دەستگیركردن و دەرنجامەكانی ڵێكۆڵینەوەكە تا ئێستا نەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار