بەرپرسێكی كۆمەڵ: بارزانی وەڵامی داواكارییهكانی ئۆپۆزسیۆن دەداتەوە

تایبهت به kdp.info/ بەرپرسێكی كۆمەڵی ئیسلامی ئاماژە بەوە دەكات كە لە ئایندەیەكی نزیكدا دوایكۆبوونەوەی لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەڵامی داواكاری لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەداتەوە.
محەمەد ساڵح بامۆكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی بەkdo.infoراگەیاند: لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن قسەیان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی كاتێك دیاری بكرێت بۆ وەڵام دانەوەی داواكارییەكانیان، هەروەها گوتی: جەنابی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە ئێمەی ڕاگەیاندووە كە لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان تاوتوێی داواكاری لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەكەن و وەڵامیان دەدەنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو كە هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن هیچ بڕیارێكیان نییە، تا ئەو كاتەی وەڵامیان دەدرێتەوە لەلایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە.
كارزان هەورامی




