٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێكخراوی نێودەوڵەتی عێراق بە رادەیەكی زۆر ئازادییە سیاسییەكانی تێدا كەمبۆتەوە

سەرچاوە: KDP.info

تایبەت بە/kdp.info  رێكخراوی نێودەوڵەتی تایبەت بە ئازادییە سیاسییەكان و مەدەنییەت ئاشكرای كرد كە عێراق لە ساڵی رابردوودا بە رادەیەكی زۆر ئازادییە سیاسییەكانی تیدا كەمبۆتەوە، لەبەرامبەردا چەند وڵاتێكی دیكە بەرەو پێشەوە چوونە، رێكخراوی فریدۆم هاوس واتە (ماڵی ئازادی) لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا كە دوێنێ هەینی بڵاویكردۆتەوە، تێدا ئەوەی خستۆتەروو: كە عێراق لە ماوەی ساڵی رابروودا، لە رووی ئازادی سیاسییەوە زۆر بەرەو پاشەوە چووە و حكوومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی پاڵەپەستۆی تووندی خستۆتە سەر رەكابەرانی لە حوكمرانی دەروەی حوكمڕانی و زۆرترین توندوتیژی بەرامبەریان بەكارهێناوە، راپۆرتەكەی فریدۆم هاوس، هەروەها ئاماژەی داوە، كە تەنگەژەكانی ئێستای عێراق هەرەشەیەكی تەواوی لەنێو پێكهاتەكان و دوارۆژی عێراق دروستكردووە، بۆیش عێراق لەپلەی پێنجەمەوە بۆ پلەی شەشەم برەوە دواوە چووە، بەپێی راپۆرتەكە هەر یەكە لە لیبیا و میسر و كوێت، ئاستی ئازادییە سیاسییەكانیان بەرەو پێشەو چووە و بەپێچەوانەی عەرەبستانی سعودیا و عێراق كە ئاستی ئازادییە سیاسییەكان تێیاندا خراپە، شایەنی باسە رێكخراوی فریدۆم هاوسی نێودەوڵەتی لە ساڵی 1941 دامەزراوە و بارەگای سەرەكی لە ئەمەریكایە.

هەواڵی پەیوەندیدار