شەڕوپێكدادان لە فرۆكەخانەی حەلەب بەردەوامە

تایبەت بە kdp.inf/ سوپای ئازادی سوریا بەردەوامە لە هێرشكردن بۆ سەر شاری حەلەب و سەر لەبەیانی ئەمڕۆ فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەو شارە كەوتە ژێر هێرشی شۆرشگێڕانەوە.
ئەمڕۆ 19/1/2013 لە هێرشێكدا سوپای شۆرشگێڕانی سوریا فرۆكە خانەی نێودەوڵەتی شاری حەلەب یان بۆردومان كرد لەو بارەوە گەورە ئەفسەرێكی سوپای سوریا بەناوی "ئەبو قوسەی "كە لێپرسراوی بەشی ئەمنیەتی ناوچەكەیە ڕایگەیاند هێرشەكە تائێستاش بەردەوامی هەیە و دوو ڕۆژ پێش ئەو هێرشەش ئەوان لە ڕێگای داپۆشینی ناوچەكە بە "سیم" لە قوڵایی سێ مەترەوە كاریان كردووە، بەڵام بەهەر هۆكارێك بێت شوێنێكی تایبەت لەو "سیمە" بڕاوە و هاتوونەتە ژوورەوە .
هاوكات ئاژانسی "حل نیوز" ئاماژە بەوە دەكات كە دوای ڕووداوەتە چەك و تەقەمەنی قورسی سوپای سوریا ڕەوانەی شوێنەكە كراوە، لەگەڵ 400 یەكەی تایبەتی سەربازی .
شیاوی باسە كەناڵی " سكای نیوز" بڵاوی كردەوە كە تائێستا تەواوی ئەمنیەتی ناوچەكە كۆنترۆڵ نەكراوە و شۆرشگێڕان بەردەوامن لە هێرش بردن .
كارزان هەورامى




