لە مانگی رابردوو پتر لە 1405 هاووڵاتی عێراقی لە لایەن هێزەكانی ئەمنییەوە دەستگیركراون

تایبەت بە /kdp.info لە مانگی رابردوو دا پتر لە 1405 هاووڵاتی عێراقی لە لایەن هێزەكانی ئەمنییەوە دەستگیركراون، وەك ماڵپەڕی تۆری هەواڵ عێراقی رایگەیاندووە، ئەو دەستگیركراونە، سەرجەمییان كەسانی بێ تاوان بوونە، تۆڕی هەواڵی عێراقی هەروەها رایگەیاندووە:لە چوارچێوەی 142 هەڵمەتی پشكنین و دەستگیرگرتنی هاوڵاتیان كە هێزەكانی سەر بەحكومەتی فیدراڵی عێراق ئەنجامی داوە، لە 15 پارێزگا هەڵمەتەكان جێبەجێكراوە، كە بریتی بووە، لە دەستگیركردنی 405 هاووڵاتی لە بەغدای پایتەخت و 271 كەس لە بەسرە و 136 كەس لە دیالە و 132 كەس لە بابل و 116 كەس لە موسڵ و 104 كەس لە كەربەلا و 99 كەس لە میسان و 46 كەس لە واسیت و 32 كەس لە كەركوك و 16 كەس لە زی قار و 10 كەس لە ئەنبار و 7 كەس لە قادسیە و موسەنا و لەنەجەفیش 2 كەس دەستگیركراون. لە كۆی گشت ئەو دەستگیركراوانەشدا، بە پێی ئەو بڵاوكراوەیە، تەنها دەستگیركردنی دوو كەس لەلایەن هێزەكانی سەر بەحكوومەتی فیدراڵی بەغدا بڵاوكراوەتەوە، ئەوانی تر هەمووی ئاماژە بە دەستگیركردنیان نەدراوە.




