حوكمی لەسێدارەدان بۆ سەرۆكی رێكخراوی تیرۆیستی قاعیدە و 6 كەسی دیكە دەركرا

تایبەت بە/kdp.infoدادگاكانی جەزائیر بە تۆمەتی بەشداریان لە كردەوەی تیرۆریستی، حوكمی لەسێدارەدانی بۆ سەرۆكی رێكخراوی تیرۆیستی قاعیدە لە وڵاتانی رۆژئاوای ئیسلامی و لەگەڵ شەش كەسی دیكەی ئەو رێكخراوە دەركرد، سەرچاوەكانی هەواڵ لەجەزائیر بڵاویان كردەوە. دوێنێ هەینی عەلی دروكدال كە نازناوەكەی ئەبو موسعەب ئەبو وەدوودە سەرۆكی ریكخراوی قاعیدەیە لەناوچەكە، لەگەڵ شەش كەسی دیكەی جەزائیری بەتومەتی پەیوەندییان بە رووداوەكەی 2007 ی جەزائیرەوە بەشێوەیەكی غیابی سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو، چوار كەسی دیكەش كە لە بەندیخانە دەست بەسەر كراوبوون، ئەوانیش بریاری لەسێدارەدانیان بۆ دەرچوو. پێشتریش سەرۆكی رێكخراوی تیرۆیستی قاعیدە لە وڵاتانی رۆژئاوای ئیسلامی عەلی دروكدال دوو حوكمی لەسێدارەدانی بەهۆی چەند كردەوەیەكی دیكەی تیرۆریستی بۆ دەرچوو بوو، ئێستاش بەهۆی تێوەگلانی بە هەردوو كردەوە خۆكۆژییەكەی جەزائیری كە یەكێكیان بارەگای ئەنجوومەنی دەستووری و ئەوەی تریش بارەگایەكی نەتەوەیەكگرتووەكانی كردبووە ئامانج، تێدا 26 كەس كوژران و 177 كەسی تریش برینداربوون.




