به سه‌رپه‌رشتی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یادى 67ه مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان ده‌كرێته‌وه

هه‌ولێر تایبەت بە kdp.info/ به به‌شداری پارته‌كانى هه‌ر چوار به‌شی كوردستان حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان له شاری هه‌ولێر یادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان ده‌كاته‌وه، كه له 22 ی كانونی دووه‌می ساڵی 1946 له شاری مهاباد راگه‌یه‌نرا.
كاوه مه‌حمود وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كی مانگی شوبات به سه‌رپه‌رشتی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له هۆڵی پێشه‌وا رێوره‌سمێك به بۆنه‌ی 67 ه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی و سه‌رۆكی پارته‌كانی هه‌ر چوار به‌شی كوردستان بۆ ئه‌و رێوره‌سمه بانگهێشت كراون.




