پێشبینى ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا گفتوگۆکانى پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2013 ى هه‌رێم ده‌ست پێ بکات

تایبەت بە kdp.info/ پێشبینى ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان بۆ خستنه ڕوو و گفتوگۆکردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2013 ى هه‌رێمى کوردستان ده‌ست پێ بکات.
له راگه‌یانراوێکى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى کوردستانداکە دانەیەکی دەست kdp.info کەوتوە هاتووه، رۆژى پێنچ شه‌ممه 17/1/2013 راپۆرتى لیژنه‌ى دارایى و ئابوریى ده‌رباره‌ى پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2013 ى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و بریار درا به‌سه‌ر ئه‌ندامانى په‌رله‌مان دابه‌ش بکرێت، هاوکات پێشبینى ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆبونه‌وه‌کانى په‌رله‌مان بۆ خستنه روو گفتوگۆکردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى 2013 ى هه‌رێمى کوردستان ده‌ست پێ بکات.




