هاووڵاتییەكی ئەمەریكی بەرەگەز ئێرانی رووبەرووی سزای لە داردان دەبێتەوە

ئێران – تایبەت بە kdp.info / بەهۆی لە باوەش گرتنی ئاینی مەسیحی و وەرگرتنی رەگەزنامەی ئەمەریكی، هاووڵاتییەكی ئەمەریكی بەرەگەز ئێرانی رووبەرووی سزای لە داردان دەبێتەوە، سەعید عەبدینی تەمەن 32 ساڵ كە لە پەراوێزی سەردانی بۆ ئێران لە مانگی ئەیلولی رابردوو دەستگیركراوە، لە نامەیەكی دا بۆ خێزان و پارێزەرەكەی لە ئەمەریكا ئاماژەیداوە: كە لەبەندیخانەی ئێران، رووبەرووی لێدان و قسەی ناشرین بۆتەوە، بە گوتەی هاوسەرەكەی، رۆژی دووشەممەی داهاتوو، سەعید عەبدینی دادگایی دەكرێت و ئەگەر زۆرە، كە سزای لەداردان یاخود بەندی هەتاهەتایی دادگای ئێرانی بۆ ببرێتەوە، لای خۆشییەوە ڤیكتۆریا نۆلاند گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا مەترسی لەبارەی رەوشی هاووڵاتییە ئەمەریكییەكەی نیشاندا و داواشی لە دەسەڵاتدارانی ئێران كرد، رێگایان پێبدات پارێزەرێك بۆ عەبدینی لەدادگای ئێران دەستنیشان بكەن .




