٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئافرەتێك بە سێ منداڵەوە خۆی دەخاتە ناو رووبارێك

سەرچاوە: KDP.info

 تایبەت بە kdp.info/ بەهۆی خراپ مامەڵەی مێردەكەی لەگەڵیان، ئافرەتێك بەخۆیی و سێ منداڵەوە كۆتایی بەژیانی خێزانەكەی هێنا، سەرچاوەیەكی نزیك لە خێزانەكە لە شاری واستی عێراق بە ماڵپەری ئیستقامەی راگەیاند: ئافرەتێك لە شارۆچكەی حەی واست بەهۆی بێزار بوونی لە مامەڵەی توندی مێردەكەیەوە كە رۆژانە خۆی و منداڵەكانی رووبەرووی توندوتیژی دەبوونەوە، لە سەر بەرزە پردی ناوچەكە، ئەو ئافرەتە منداڵەكانی یەك لەدوای یەك فێڕداوەتە ناو رووبار و دواتریش خۆی و منداڵە شیرە خۆرەكەی باوەشی، بەیەكەوە خۆیان هەڵداوەتە نێو رووباری ناوچەكە، لەئاكامدا سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا، سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند: تەرمی ئافرەتەكە و سەرجەم منداڵەكان ئێستا لە نەخۆشخانەیە و دۆسییەكە لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار