٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھەفتەی داھاتوو جارێکی دیکە شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

تایبه‌ت به‌ kdp.info/ بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا بڕیارە ھەفتەی داھاتوو جارێکی دیکە شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدابکات.

ھەڵگورد حیکمەت بەرێوبەری گشتی راگەیاندن و رۆشنبیری لەوەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ kdp.infoڕایگەیاند: دوای ئەوەی شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکەم جار سەردانی بەغدای کرد کارنامەیه‌کیان پێشکەشی لایەنی بەغدا کرد، دواتر لەکاتی سەردانی ھاتنی شاندی بەغدا بۆ ھەرێم ئەوانیش کارنامەیه‌كیان پێبووە و لەکۆبوونەوەی چەند رۆژی رابردووش کە لەبەغدا ئەنجامدرا گفتوگۆ لەبارەی ئەو دوو کارنامەیە کرا.

ھەڵگورد حیکمەت گوتیشی: لەھەندێک خاڵی ھەردوو کارنامەکە بۆچوونەکان لەیەک نزیکن، بەڵام لەھەندێک خاڵ  بۆچوونەکان لەیەک جیاوازن، لەوانەش دیاریکردنی ئەو سنورانەی کاری ھاوبەشی لێ بکرێ و ھەڵوەشاندنەوەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ھێزی دیجلە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا ھیچ رێكکەوتنێک نەکراوە تەنھا جارێ گفتوگۆ دەکرێ و بریاریشه‌ رۆژی یەک شەمەی داھاتوو دووبارە شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و گفتوگۆ لەبارەی کێشەکان بکرێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار